سەرکردەیەکی حزبوڵلا بکوژی ڕەفیق حەریری بووە

 

دادگایەکی نێو دەوڵەتی سەرکردەیەکی حزبوڵلا وەک تاوانبار دەستنیشان دەکات لە تیرۆرکردنی ڕەفیق حەریری سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان .

ئەو بەرپرسەی حزبوڵلا ناوی سەلیم عەیاشی تەمەن 56 ساڵە لە ئیستادا و بەرپرسی سەربازی ملیشیای حزبوڵلایە .

 

قازی دەیڤید ڕێی لە كورتەی بڕیاری دادگاكەیدا كە لە دوو هەزار و 600 لاپەڕە پێكهاتووە، دووپاتی كردەوە سەلیم عەیاش تاوانبارە بە كوشتنی رەفیق حەریری و ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەكە، كە لە ئەنجامدا جگە لە حەریری، 21 كەسی تریش كوژران لە رۆژی 14 ی شوباتی 2005.

Back to top button