عێراق مردن بەهۆی کۆرۆنا ٦٠٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقبه‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند. , به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 20 هه‌زار 772 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 4 هه‌زار و 576 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

به‌ پێی راگه‌یێنداروه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 82 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هاوكات 2 هه‌زار و 895 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 184 هه‌زار و 709 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 36 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 131 هه‌زار و 840 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 46 هه‌زار و 833 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 574 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button