سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
دوای ئەوەی لە واشنتۆن شاندی هەرێم و عێراق ، لەبارەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبوونەوەوە لە ئێستادا هەولەکان چرکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.
بەپێی زانیاری دەزگای میدیایی خواکوڕک ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بانگهێشتی بەغدا کرا بۆ
چارەسەری مووچە و بودجەیی كوردستان
جێی باسە بەر لە سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کازمی بڕیار درا کە عێراق مانگانە ٣٢٠ ملیار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.