دھۆك : 44 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەندروستی-یان تێکچوو

سەرپەرشتی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك راگەیاند، لەبەر زیادبوونی حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا ئێستا بارودۆخ باش نیە 44 تووشبووی کۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانەدا تەندروستیان تێکچووە.

د. موئەیەد ئەغالی، سەرپەرشتی چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك راگەیاند: ئێستا 44 تووشبووی کۆرۆنا لە بارودۆخێکی خراپدان بۆ ھەموویان ئوکسجین دانراوە.

وتیشی: بۆ 19 تووشبووی کۆرۆنا ئامێری ھەناسەی دەستکرد دانراوە و بەراستی بارودۆخ باش نیە، چونکە حاڵەتی کۆرۆنا زیاد دەبن و پێویستە ھاوڵاتی خۆیان بپارێزن.

راشیگەیاند: ئەو نەخۆشخانەی باری تەندروستیان تێکچووە زۆربەیان ئەوانەن کە نەخۆشی درێژخانەنیان ھەیە و ھەر شتێکی لە توانادابێت بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدەدرێت، لە پێناو باشترکردنی باری تەندروستیان.

Back to top button