وەزیری دارایی چەند بڕیارێكی تایبەت بە چاكسازی واژۆ كرد
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌خشینی كۆمپانیاكان له باج ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، تیایدا هاتووه: ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی و یٔابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کرد لەسەر یٔەم بڕیارانەی خوارەوە کە تایبەتن بە چاکسازی لە سیستەمی باج لە کوردستاندا:
*هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار.
*لێخۆشبوو‌ن لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان.
* گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تا ٥/٢/٢٠٣٦، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە دانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩.