خامنه‌یی ره‌خنه‌ له‌وه‌ ده‌گرێت كه‌ هاووڵاتیانی ئێران ئایفۆن به‌كار ده‌هێنن كه‌چی ده‌ركه‌وت خۆشی ئایفۆن به‌كارده‌هێنێت

 

به‌رده‌وامی كێشه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵاتی ناچار كردووه‌ به‌به‌رده‌وام راگه‌یێندراوی دژ به‌یه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه‌و دروشمی دژ به‌ یه‌كتری بلێن به‌ مه‌به‌ستی لێدان له‌ پێطه‌ ئابووریه‌كانی یه‌كتری له‌ دواهه‌مین رووداویش رێبه‌ری باڵای ئێران دژ به‌ موبایلی ئایفۆن په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو ره‌خنه‌ی له‌وه‌ گرت كه‌ هاووڵاتیان پاره‌یه‌كی زۆر به‌ كالای گران به‌ها و مووبایلی ئایفۆن گرت كه‌چی دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ نوسینگه‌كه‌ی خۆی موبایلی ئایفۆنی ئه‌مریكی به‌كارده‌هێنێت، ره‌خنه‌ له‌وه‌ ده‌گرێت كه‌ هاوڵاتیان كاڵا و موبایلی ئه‌مریكی به‌كارده‌هێنن.

به‌پێی تویتێكی به‌شی روسی هه‌ژماری خامنه‌یی كه‌ تیایدا ره‌خنه‌ له‌وه‌گیراوه‌ كه‌ ساڵی رابردوو نیو ملیار دۆلار بۆ هاورده‌كردنی ئایفۆن ته‌رخان كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئه‌و تویته‌ له‌ موبایلێكی ئایفۆنه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا خامنه‌یی له‌ قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كردبوو، كه‌ هاوڵاتیان هیچ پێویستیه‌كیان به‌و جۆره‌ كاڵایانه‌ نییه‌.

 

Back to top button