له داقوق داعش هێڕشی كرده سه‌ر پۆلیسی فیدرالی و قوربانی هه‌یه
له دوای زیاد بوونی چاڵاكیه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر داعش له داقوق هێرشێكی كرده سه‌ر پۆلیسی فیدرالی و تا ئێستا رووبه‌روو بوونه‌وه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاویه‌كی ئه‌منی به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند كه کەمێک پێشئێستا لە ناوچەی چوبخان لە باشوری داقوق چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردوەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لیوای ۲۰ فیرقەی ۵ تائێستاش ڕووبەڕوو بوونەوە بەردەوامە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی له رووبه‌روو بوونه‌وه‌كادا قوربانی هه‌یه و لەئێستادا پۆلیسێک بەبرینداری گەیەندراوەتە نەۆشخانەی داقوق .