قایمقامى سۆران : 33 كه‌سى دیكه‌ تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

قایمقامى سۆران ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كۆى 92 پشكنینى په‌تاى كۆرۆنا، 33 تووشبووه‌ دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه‌، له‌ پشكنینه‌كانى ڕۆژى 24ى 8 كه‌ 92 پشكنینى كۆرۆنا بوون، 33 تووشبووى نوێى په‌تاكه له‌ سۆران‌ ده‌ستنیشان كران.

قایمقامى سۆران باسى له‌وه‌ش كردووه‌، یه‌كێك له‌و 33 تووشبووه‌ دانیشتووى ڕواندزه‌، تووشبووه‌كانى دیكه‌ش هه‌موویان دانیشتووى ناو سۆرانن و له‌م گه‌ڕه‌كانه‌ن: شەھیدانی ئازادی، ھەرێم، بارزان، ئازادی، نەورۆز، بەختیاری، شۆڕش، زانیاری، ڕاپەڕین، برادۆست و مه‌جیدئاوا.

Back to top button