لە ھێرشی ئیسرائیل بۆسەر سوریا چەندین چەكداری عێراقی كوژران

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژی پێنجشەممە بەلایەنی کەم 16 چەکدار کوژراون

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەكە، بە ئاژانسی هەواڵی (AFP)ی ڕاگەیاند، کە کوژراوەکان سەر بە “گروپە عێراقییەکانی دڵسۆزی تارانە، کە حەوت یان لە قەراغ شاری مەیادین کوژراون، هاوکات لە باشوری ئەلبوکەمال”ی پارێزگای دێرەزۆر 9 کەسیان لێ کوژراوە

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) شەوی چوارشەممە بڵاوی کردەوە، کە بەرگرییە ئاسمانییەکان وەڵامی هێرشە موشەکیەکانی ئیسرائیلیان داوەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، کە زیانەکانی ئەو تۆپبارانانە تەنیا ماددییە

Back to top button