پسپۆرێكی ڤایرۆس ناسی ئه‌ڵمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای پێنج رۆژ ناتوانێت له‌ كه‌سێكی تووشبوو بۆ كه‌سێكی دیكه‌ بگوازرێته‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا جیهان به‌ ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ناڵێنێت به‌ ملیۆنان كه‌س خۆیان كه‌ره‌نتینه‌كردووه‌، گه‌وره‌ پسپۆرێكی ڤایرۆس ناسی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانی رایده‌گه‌یێنێت كه‌ بۆ كه‌ره‌نتینه‌ ته‌نها پێنج رۆژ به‌سه‌ بۆ كه‌ره‌نتین واتا پێویست نیه‌ كه‌ره‌نتینه‌ 14 رۆژ درێژ بكێشێت.
کریستیان درۆستن، سەرۆکی بەشی ڤایرۆسناسی لە نەخۆشنخانەی چارتی لە بەرلین رایگه‌یاندووه‌ كه‌ کەسی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای پێنج رۆژ ناتوانێت ڤایرۆسەکە بۆ ئەوانی دیکە بگوازێتەوە. بۆیه‌ دوو هەفتە ماوەیەکی زۆر درێژە بۆ کەرەنتیکردن.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆره‌ راشیگه‌یاندووه‌ ، “هیچ سوودێک لەوەدا نییە هەموو جۆرە قوتابخانە و شوێنەکانی کارکردن بۆ چەندین هەفتە کەرەنتینبکرێن”. چونکە ئەگەر ماوەی کەرەنتینکردنەکە کەمتر بێت، خەڵک ئاسانتر پێی رازیدەبێت و پابەندی دەبێت.
کریستیان درۆستن ئاماژە بەوە دەکات، ئەو پێنچ رۆژەی کەرەنتینکردنە نابێت بە ئەنجامدانی پشكنینەوە “بەهەدەربدرێن”، بەڵکو دەبێت دوای کۆتاییهاتنی کەرەنتینەکە پشکنین بۆ کەرەنتینکراوەکان بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا بەڕاست کەسەکە تووشبووی ڤایرۆس بوووە یاخود هێشتا هەر هەڵگری ڤایرۆسەکەیە یان نا.
Back to top button