ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تی به‌رزترین سزای دژ به ئێران ده‌ست پێكرد و 14 كه‌س و كۆمپانیای دیكه‌ی خسته لیستی سزاكان
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانهشی گه‌ڕاندنه‌وه كه به‌ر له ساڵێ 2015 رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ی گه‌ڕاندنه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه “هەڵمەتی بەرزترین سزاکان” کە دامەزراوەکانی تاران دەکاتە ئامانج رایگه‌یاند ، سزای بەسەر 14 کەس و دامەزراوەدا سەپاند کە لەبواری وزەدا کار لەگەڵ ئێران‌دا دەکەن.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له وه‌زاره‌تی دارای ئه‌مریكا ده‌رچووه چوارده كه‌س خراونه‌ته نێو لیستی سزاكان كه لەبوارەکانی وزەدا هاوکاری ئێران دەکەن و ئاسانکارییان بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە لەدەرەوە کردوە.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا لیستی ئه كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی ئاشكرا كردووه كه سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندوون له‌وانه سێ کۆمپانیا لە وڵاتی ئیمارات، شەش کۆمپانیا لە هۆنگ کۆنگ، دوو کۆمپانیا لە ئێران و هاوڵاتییەکی چین و ئێران.