سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه: یان ده‌بێت ته‌واوی كوردستان ئازاد ببێت یان رێگا به ئازادی ته‌نها به‌شێكی خاكی كوردستان ناده‌ین
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو پارتی كرێكارانی كوردستان له ژێر سێبه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ناوچه سنوریه‌كان و له قه‌ندیل درێژه‌یان به كاری سیاسی و سه‌ربازی خۆیان داوه له ئێستادا سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان نایانه‌وێت ته‌نها به‌شێكی كوردستان ئازاد بێت یان ده‌بێت هه‌ر چوار به‌شی ئازاد بێت یان رێگا ناده‌ن ته‌نها به‌شێك بێت.
مسته‌فا قه‌ره‌سو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان “كه‌جه‌كه”له‌و باره‌یه‌وه به میدیاكانی په‌كه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه رێگادان به ئازاد بوونی ته‌نها پاره‌چه‌یه‌ك یان روونتر بڵێن ئازاد بوونی باشوری كوردستان به بێ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هیچ مانایه‌كی نیه به‌ڵای په‌كه‌كه و ته‌نانه‌ت دانیشی پێدانانێن یان ئه‌واتا ده‌بێـت هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ئازاد بێت یان به‌ته‌نها پارچه‌یه‌ك رێگا پێدراو نیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی كه‌جه‌كه گوتوشیه‌تی. داننان به نه‌خشه‌ی باشوری كوردستان داننانه به دابه‌شكاری ئیمپریالیزم و تۆخكردنه‌وه‌ی هێله‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه كه به‌ڵای په‌كه‌كه‌وه هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه و پێویسته له چوارچێوه‌ی دیموكراتیكی گه‌لان و به‌یه‌كه‌وه ژیان ستاتیۆی نوێ دروستبكرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه ده‌شڵێت پێویسته هه‌موو كورد ئه‌و باوه‌ڕه‌یان لا دروست ببێت یان ئازادی ته‌واوه‌تی كوردستان یان رێگا نه‌دان به ئازاد بوونی یه‌ك پارچه‌ی كوردستان كه ئه‌مه مانادانه به تۆخكردنی هێله نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه چه‌ندین ساڵه نه‌ته‌وه‌كان له‌م ناوچه‌یه دژ به‌یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه