پیاوێكی فه‌ره‌نسی بۆ كوشتنی مێشێك ماڵه‌كه‌ی ده‌ته‌قێنێته‌وه

پیاوێكی فه‌ره‌نسی دوای ئه‌وه‌ی له كاتی نانخواردندا مێشێك بێزاری ده‌كات، له هه‌وڵدان بۆ كوشتنی مێشه‌كه پیاوه‌كه نیوه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه،ئه‌مه‌ش بووه جێگای سه‌رنجی میدیاكانی فه‌ره‌نسا.
ماڵپه‌ڕی سه‌د ئه‌وسه‌دی فه‌ره‌نسی بڵاوی كردۆته‌وه پیاوێكی به ته‌مه‌ن دوای ئه‌وه‌ی مێشێك هه‌راسانی ده‌كات و پیاوه‌كه سه‌رقاڵی نانخواردنه هه‌ڵده‌ستێت نیوه‌ی ماڵه‌كه‌ی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه رونیشكراوه‌ته‌وه، پیاوه‌كه ئامێرێكى كاره‌بایى، كه بۆ كوشتنى مێروه‌كان دروستكراوه، هه‌ڵده‌گرێت و دواى مێشه‌كه ده‌كه‌وێت، له‌و كاته‌شدا غاز له بتڵێكه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا دزه‌ی كردوه، كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمى دوردونى خۆرئاواى فه‌ره‌نسا و به‌یه‌كگه‌یشتنى غازه‌كه و ئامێره كاره‌باییه‌كه ده‌بێته‌هۆى دروستبونى ته‌قینه‌وه.
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه، چێشتخانه‌ى ماڵه‌كه‌ى وێران ده‌بێت و زیانێكى زۆر به‌ر سه‌قف و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ی ماڵه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت، پیاوه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر له روداوه‌كه رزگارى ده‌بێت و ته‌نها له‌ده‌ستیدا توشى سوتاوى بوه.
سه‌رچاوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گاڵته‌ئامێز باسى له‌وه‌شكردوه، تائێستا چاره‌نوسى مێشه‌كه نادیاره و پیاوه‌كه له‌ئێستادا له خێمه‌یه‌كدایه و ماڵه‌كه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.