یاسای نوێی وەبەرهێنان لە لایەن حکومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

 

شوان كەریم،ئەندامێ لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای وەبەرھێنانی ئامادە كردووەو بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی  بكات ، هاوکات باس لەوە دەکات  لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە یاساكە ھەموار بكرێتەوە ، چونکە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت لە پێناو پرۆسەکانی چاکسازیدا “.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شوان هەر سەبارەت بە یاساکە ڕوونکردنەوە دەدات و هۆکاری دووبارە پێداچوونەوەی باس دەکات و دەڵیت . یاسای وەبەرھێنان لە كۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ـەوە دەرچووە، كە رەنگە بۆ ئەوكات باش بووبێت، بەڵام بۆ ئەم قۆناغە پێویستی بە ھەمواركردنەوە هەیە، بە جۆرێك كە لەگەڵ دۆخی ئێستادا بگونێت و بتواندرێت زیاتر سەرنجی وەبەرھێنەران بۆ خۆی رابكێشێت، ھەر بۆیە حكوومەت ھەموارەكەی ئامادە كردووە و بڕیارە بەم زووانە رەوانەی پەرلەمانی بكات.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچیوەدا ئاماژە بە مافە یاساییەکانی وەبەر هێنان دەکات و دەڵێت  “بە هەموار کردنەوەی ئەو یاسایە  ھەم مافی وەبەرھێنەر و ھەمیش مافی ھاووڵاتی دەپارێزێت، ئەوەی ئێستاش وایە و پێویستە یاساكە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت، بۆیە كە ھاتە پەرلەمان، گفتوگۆی لەسەر دەكەین و دواتریش خوێندنەوەی لەسەر دەكرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندی دەكەین”.

Back to top button