ماڵپەرێكی عێراقی دەلێت مالیكی لەدرۆشدا فاشڵ دەرچوو

خواكوڕك

ماڵپەری بابل 24 لە هەواڵێكی دا باسی فەشەڵی مالیكی دەكات و لەهەواڵەكەدا ماڵپەرەكە دەلێت مالیكی فەشەڵی لەدرۆشدا هێناوە، وەك لەهەواڵەكەدا هاتووە،دوای شکستەکانی لە ماوەی دەسەڵاتدارێتیدا وەک سەرۆک وەزیران،نوری مالیکی لە ڕێگەی کۆمەڵێک پارلەمانتارو میدیاکارو میدیاکانیەوە خەریکی شێواندنی وتەی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراقە،ئەوەی مایەی سەرنجە ئەمجارەیان مالیکی نەک هەر لە دەسەڵات بەڵکو لە درۆکردنیدا فەشەلی هێنا”.

ئەوەش دوای ئەوەی یاسر سخیلی پارلەمانتاری حزبەکەی مالیکی سود لە بەلاڕێدا بردنی وتەی مەرجەعیەت ببات و بە دیوی مالیکیدا بیشکێنێتەوە کاتێک کە داوای کردبوو (دەموچاوە دوبارەکانی گۆڕەپانی سیاسی مایەی ماڵوێرانی و نەهامەتیەکانی ووڵاتن و نابێت دوبارە ببنەوە کاراکتەری سیاسی) و لەسەرو هەمووشیانەوە ئەبو ئەسرا”.

بەڵام لەشکرە ئەلیکترۆنیەکەی مالیکی هەوڵی ئەوەیاندا لێرەوە ئەم لێدوانە بۆ مەرامە سیاسیەکەی خۆیان بقۆزنەوەو وا شیکاری ئەو وتەیان کردووە کە مەرجەعیەت داوای حکومەتی زۆرینەی کردووە، ئەوەی مایەی پێکەنینە پێگەکانی نزیک لە مالیکی ئاماژەیان داوە بەوەی سیستانیش دەنگی دەخاتە پاڵ داواکەی مالیکی لە کاتێکدا ڕونە کە مەرجەعیەت هەڵوێستی ڕونە بەرامبەر مالیکی و شێوازی حوکمڕانیەکەی.

 

س: بابل 24

Back to top button