باندێکی بازرگان بە ماددە هۆشبەر و چەک لە هەولێر دەستبەسەر کران

 

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، توانیویانە گرووپێک دەستگیر بکەن کە کاریان فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان و چەکی نایاسایی بووە .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو کراوەتەوە تەیدا هاتووە شەوی رابردوو ئۆپەراسیۆنێکیان لەدوای بەدواداچوونێکی ورد ئەنجامدراوە و، توانیویانە تۆمەتبارێکی داواکراو بەناوی (ا. م. ح.) لە گوندی ئۆزاڵ لە هەولێر دەستگیربکەن

ئەو کەسە بڕی: 5.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، 50 گرام حەشیش، 115 شیت حەبی هۆشبەری سۆمەرینیای پێبووە.

هەمان شەو لە کێڵگەیەک لەپشت گوندی پونگینە لە پشت بنەسڵاوەی هەولێر تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ع.م.ع.) دەستگیرکراوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە  “ئەو دوو تۆمەتبارە، هەردووکیان باندێک بوون و توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر چەک کە پێکهاتبووە لە: 80 کڵاشینکۆفی جۆراوجۆر، 36 دەمانچە، یەک قەناس، 11 تاپڕ، 29 دووربین”.

Back to top button