گرووپی ئیمام عەلی و باجی مردووانی کۆرۆنا لە عێراق هەرای ناوەتەوە

 

لە چەند شوێن سەگە بەڕەڵا مردووەکانی دەرێناوەتەوە

لە دوای دیاردەی بەرفراوان بوونی تووشبووانی کۆرۆنا و مردنیان بەم پەتایە ، ئەو کات حکومەتی عێراق بڕیاری دا لەبەر مەترسی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە ، ئەو تووشبووانەی دەمرن دەبێت لە ڕێگەی تیمێکی تایبەتەوە بە ناوی تیمی ( ئیمام عەلی ) لە کۆڕستانێکی نوێ دا بنێژرێن .

لە پاشی ئەو چەند مانگە دەنگویەک بڵاو دەبێتەوە کە گۆیا ، هیچ کام لەو مردووانە بە پێی ئاینی ئیسلامی نەنێژراون ، بۆیە خاوەن مردووکان شەوان بە نهێنی گۆڕی مردووەکانیان هەڵدەدەنەوە و دەبین هەر بە جل و بەرگی خۆیانەوە نێژراون و قوڵی قەبرەکانیشیان کەمترە لە مەترێک .

لە دوای دەرکەوتنی ڕاستییەکان حکومەتی بەغدا بە ناچاری بڕیاری داوە ، خاوەن مردووەکان دەتوانن تەرمی مردووەکانیان دەربێننەوەو بە رێوڕەسمی ئایینی لە شوێنیتر بیاننێژن .

کاتێک خاوەن مردووەکان دەچنە گۆڕستانەکە ، ئەوەی چاوەڕییان نەدەکرد ئەوە بوو ، بۆ هەڵدانەوەی هەرگۆڕێک دەبێت پارەیەکی زۆر بدرێتە گرووپی ( ئیمام عەلی ) جا ئیزنیان دەدەن مردوەکەیان بەرنە کۆرستانێکی دیکە .

بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی  لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەمبارەوە بڵاو کراونەتەوە ، ئەو بڕیارە بۆتە هۆی ناڕەزایەتی زۆرێک لە هاووڵاتیان و هاوار دەکەن مردووکانمان لە چەند شوێن سەگە بەڕەڵلا دەری هێناونەتەوە ، ئێستاش دەبێت پارە بدەیین .

 

 

Back to top button