ئیسپانیا قۆناغی سێیەمی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای راگەیاند

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بڵاوبووەوە لە ئێستادا وڵاتانی جیهان کەوتونەتە پێشبرکێی بەرهەمهێنانی ڤاکسین دژە کۆرۆنا لەوچوارچێوەیە ئیسپانیا ئەمڕۆ قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەی پێکوتەی دژە کۆرۆنا دەستیپێکرد،

بە پێی زانیاریەکانی میدیا ئیسپانیەکان پێکوتەکە لەلایەن کۆمپانیای جێنسنی دەرمان بە هاوکاریی تیمە لێکۆڵەرەکانی هەردوو نەخۆشخانەی دولا پرێنسیسا و لاپازی ئیسپانی بەرهەمهێنراوە.

هەروەها میدیا ئیسپانیەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە 150 خۆبەخش بەسەر 10 گرووپی 15 کەسی دابەشکراون و پێکوتەکە بە سێ ئاستی جیاواز دەدرێنە خۆبەخشەکان. هیچکام لەو خۆبەخشانە تووشبووی کۆرۆنا نین، بەڵکو هەموویان ساخ و تەندروستن. لێکۆڵینەوەکان جگە لە ئیسپانیا لە هەردوو وڵاتی هۆڵەندا و ئەڵمانیاش ئەنجامدراون و 740 خۆبەخشی گرتووەتەوە.
لەنێو 75 خۆبەخشدا تەمەنی 25 کەسیان لە سەرووی 65 ساڵانە و تەمەنی 50 کەسەکەی دیکەش لەنێوان 18 تاوەکو 55 ساڵانە.

 

 

Back to top button