هه‌ده‌په‌ داوای دیاری كردنی چاره‌نووسی كادرێكیان له‌ یه‌كێتی و ئیداره‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن كه‌ دوومانگه‌ له‌ سلێمانی بێسه‌ر و شوێنه‌

زیاتر له‌ دوو مانگه‌ چاره‌نووسی ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی گه‌ڵان (هه‌ده‌په‌) له‌ سلێمانی بێسه‌رو شوێنه‌ تا ئێستا هیچ چاره‌نوسێكی دیار نیه‌، هه‌ده‌په‌ش له‌ په‌یامێكدا داوای روونكردنه‌وه‌ و دیاری كردنی چاره‌نووسی ئه‌و كادره‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك پارتی دیموكراتیكی گه‌ڵان له‌ دوو په‌یامی جیاوازدا كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی و په‌یامێكی تایبه‌تیش بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نێررداوه‌ كه‌  پێوییسته‌ له‌ زووترین كاتدا چاره‌نووسی كادری پارته‌كه‌یان عەلی ئەحمەد كایار دیاری بكرێت.

هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كادره‌یان له‌ سنوری سلێمانی بێسه‌ر و شوێن بووه‌ ئاسایشی سلێمانی و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لێی بەرپرسیارە و دەبێت چارەنووسی ئەو ئەندامەیان دیاربكات

لای خۆشیه‌وه‌ نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان ڕایانگەیاندووە، ئەوان پێداگرن لەسەر ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو ئەندامەیان و لەوپێناوەشدا بڕیاروایە ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو جارێكی دیكە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بكەن.


عەلی كایار خەڵكی شاری سێرتی باكوری كوردستانە، لەبەر گوشارەكانی دەوڵەتی توركیا، نۆ ساڵ پێش ئێستا بە ناچاریی ڕووی لەباشوری كوردستان كردووە و هەشت ساڵ لە هەولێر ژیاوە، ماوەی ساڵێك دەبوو لە سلێمانی دەژیا، خێزاندارە و منداڵی هەیه‌ و دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا له‌ سلێمانی بێسه‌ر و شوێن ده‌بێت و  لەڕێگای كامێراكانی چاودێرییەوە، دیاربووە عەلی كایار هەتا ناحیەی عەربەت چووە و لە عەرەبەت ون بووە. هه‌روه‌ها
بە بیانووی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕێگە بەخانەوادەی عەلی كایار نادرێت، لە باكوری كوردستانەوە بێنە باشوری كوردستان، تاوەكو بەشێوەی یاسایی لە دادگا بەدواداچوونی بۆبكەن و پارێزەری بۆبگرن.

Back to top button