مه‌حمود سه‌نگاوی: چوار ساڵه خه‌ریكین تا بابه‌تی 22 كۆپته‌ره‌كه بۆ مه‌لا به‌ختیار پینه‌بكه‌ین كه‌چی دیسان په‌نێكی دیكه‌ی دا
دووای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار كتێبی له‌بری بیره‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی كه زیاتر قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر مێژووی كۆمه‌ڵه و ئالای شۆرش و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له چه‌ند وێستگه‌یه‌ك باسی له رۆلی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌وكات ده‌كات به تایبه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌رانه‌ی مێژوو كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیش ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له باره‌ی كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاندووه كه كاتی بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نووسینانه نه‌بوو، كاك مه‌لا به‌ختیار نازانین چ مه‌به‌ستێكی هه‌یه له ئێستادا نووسینه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه، پێویسته بوو هیچ نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كردنه له‌سه‌ر مێژووی یه‌كێتی رای سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه وه‌ربگیرابایه.
سه‌نگاوی ده‌شلێت پێشتر ئێمه چوار ساڵ خه‌ریك بووین تا بابه‌تی 22 كۆپته‌ره‌كه‌مان بۆ مه‌لا به‌ختیار پینه‌كرد، كه‌چی ئه‌مڕۆ په‌نێكی دیكه‌ی دا و مێژووی به‌شێك له هه‌ڤاڵانی كه سالانێك به‌یه‌كه‌وه بوون چه‌واشه‌كردووه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه و كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌یی یه‌كێتی له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی كادر و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌لا به‌ختیار ده‌لێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ناوی مه‌لابه‌ختیار وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه ئه‌وان ناتوانن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی له گرده‌كه‌وه مێژووی ئێمه‌و هه‌ڤال مام جه‌لال ناشرین بكات.