رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كگرتوو له دهۆك هه‌ڵوه‌شایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له سه‌رئاستی حكومه‌تی محه‌لی دهۆك رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا كه به پێێ راێككهوتنهوه یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك هێزی دووه‌می پارێزگاكه ژماره‌یه‌ك پۆستی له جێگری پارێزگار و قائئیمقام و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رگرت، دوای چه‌ند ساڵێك رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كگرتووه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه به هۆی ئه‌وه بووه كه هاووڵاتیانی ناوچه‌كه له شێوازی ئیداره‌دانی به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كه ئیداریه‌كان له پشكی یه‌كگرتوو رازی نه‌بوون و هه‌ره‌ها یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌گه‌ر چی به‌شداری حكومه‌تی محه‌لی بوو به‌ڵام له خۆپیشاندانه‌كانی رابردوو كادره‌كانی ئه‌و حزبه هاووڵاتیانیان هانداوه دژ به حكومه‌تی محه‌لی خۆپیشاندان بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی دووفاقیه پارتی پێی راگه‌یاندوون یان ده‌بێت له حكومه‌ت بمێننه‌وه‌و خزمه‌ت به خۆپیشانده‌ران و خه‌لكی ناڕازی بكه‌ن، یان پێویسته پۆسته‌كان جێ بهێلن تا ئێمه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین.