گوتەبێژی حکومەتی ههرێم : لهبارهی بڕینی 21% مووچهی فهرمانبهران رونكردنهوه دهدات
بڕیارە سهرهتایی هەفتەی داهاتوو حکومەت لیستی نوێی دابەشکردنی مووچە رابگەیێنێت، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدهگهیێنێ: لێبڕینی مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران بەگوێرەی پارەی بەردەست دەبێت.
بۆ دەستكردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چاوەڕێی 320 ملیار دیناری مانگانەی بەغدا دەكات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق دهڵێ، بڕیارە رۆژی پێنج شەممە 24-9-2020 لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا، 320 ملیار دینارەکەی ھەرێمی کوردستانیش خەرجبکرێت.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووه، لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو پارەیە دەبێت کە لەبەردەستی حکومەتدایە، رەنگە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە زیاد و کەمی هەبێت، هیوامان بەوە هەیە کە بەرەو باشتر بڕوات و حکومەتیش چیدی ناچار نەبێت پەنا بۆ لێبڕینی مووچە ببات.
عێراق ئێستا مانگانە 320 ملیار دینار وەکو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، عێراق 42.6٪ی مووچەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و بەشەکەی دیکە حکومەتی هەرێمی کورستان 57.3٪ی مووچەکە خۆی دابینی دەکات.