ئەرمینیا خستنەخوارەوەی سێ هێلیکۆپتەری ئازەربایجانی راگەیاند
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند، لەمەیدانی جەنگ سێ هێلیکۆپتەری سەربە سوپای ئازەربایجان خستۆتە خوارەوە، نوسینەی داواکاری گشتی ئازەربایجانیش ئامارەکانی کوشتنی لەجەنگەکەدا لەکۆتایی هەفتەی رابردوەوە بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا هێلیکۆپتەرەکان سەربە سوپایی ئازەربایجان بوون و لەناوچەی قەرەباغ لەلایەن هێزەکانیانەوە خراونەتە خوارەوە.
لاخۆشییەوە نوسینەی داواکاری گشتی ئازەربایجان راپۆرتێکی لەبارەی ئامارەکانی کوژران و برینداربوونی لەمەیدانی جەنگەکە بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە لەکۆتایی هەفتەی رابردوەوە 16 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 55-ی دیکەش برینداربون.
هەر بەپێی ئامارەکان، بەهۆی بۆمب و هێرشی سوپای ئەرمینیاوە 163 یەکەی نیشتەجێبوون و 36 باڵەخانە زیانیان پێگەیشتووە.