سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : ئەوەی جێگەی داخە ئاسەواری دووئیدارەیی تا ئیستاش ڕەنگدانەوەی هەیە لە هەرێمی کوردستاندا .

 

مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، سەبارەت بە دیاردەی قاچاغ لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان پەنجە دەخاتە سەر خاڵێکی لاواز و ئاماژە بەوە دەکات ، نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵەسنوورییەکان بەشێکی بەرچاوی دەگەرێتەوە بۆ مانەوەی دیاردەی قێزەونی دووئیدارەیی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە ئاسەواری دووئیدارەیی لە ڕاپۆرتی لیژنەکانی چاکسازیدا بە ڕاشکاوی دەردەکەوێت کە بۆچی پێشێل کردنی یاسا و قاچاغچێتی بە سەرداهاتی خەڵکەوە هەروا بەردەوامە ، بەڵام لە هەمانکاتدا دڵنیایی دەداتە پەرلەمانتاران و خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کار دەکەن بۆ کاڵ بوونەوەی ئەو دیاردەیە تا بنەبڕکردنی .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە بەردەوامی یاسای چاکسازی گوتی : وێڕای ئەوەی کار بۆ ئەوە دەکەیین یاسای چاکسازی سەروەر بێت ، بەڵام ناشمانەوێت ئەو چاکسازییە کێشەکانی سیاسی ، ئەمنی و ئاسایشی نوێ بێنێتە ئاراوە ، بۆیە پێویستیمان بە پشوو درێژییە .

Back to top button