ئەرمینیا:توركیا خەریكی جینۆسایدە

 

ئارمین سارکیسیان سەرۆکی ئەرمینیا ڕۆژی دووشەممە تورکیای تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی پاکتاوی ڕەگەزی لە دژی ئەرمەنییەکان لە ناگۆرنۆ-کاراباخ.

سارکیسیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز، وتی “كێشەكان بە زۆرو شەڕ چارەسەر نابێت هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ قەیرانی ناگۆرنۆ-کاراباخ نییە”

ڕونیشیکردەوە کە شەڕ بە دەستێوەردانی لایەنی سێیەم ئاڵۆز بووە

“ئەنقەرە هەزاران بەکرێگیراوی بۆ پشتیوانی لە ئازەربایجان ناردوە کە زۆربەیان تیرۆریستە توندڕەوەکانن ئەوەش نەک تەنیا ئەرمەنییەکان توڕە دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی توڕەکردنی زۆرێک لە وڵاتانی هەرێمی، وەک ڕوسیا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی”

Back to top button