دامه‌زرێنه‌رێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی: كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران و دامه‌زرێنه‌رێكی یه‌كگرتووی ئیسلامیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران سه‌ركه‌وتوو بوو.
محه‌مه‌د ره‌ووف یه‌كێك به‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندراپۆرته‌که‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌ت له ‌په‌رله‌مان تێروته‌سه‌ل بوو، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو له ‌دوای راپۆرته‌که‌ سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ورده‌کاریی زیاتر به ‌داتا و زانیاری دەخەنە به‌رده‌ستی په‌رله‌مان و رای گشتی، پێیم باشه‌ کاتی زۆری به‌سه‌ردا نەڕوات و ئه‌و داتا و ورده‌کارییانه‌ هه‌رچی زووتره‌ بنێردرێن بۆ په‌رله‌مان و بۆ رای گشتیش بڵاو بكرێنەوە.
ئه‌و دامه‌زرێنه‌ره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی گوتیشی: ئێستا ده‌بینین ورده‌ ورده‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌هاوێژرێن و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و چاكسازیه‌ی رابردوو خه‌ریكه‌ به‌ده‌ر ده‌كه‌ون، بۆیه‌ له‌ ئێستادا هه‌ماهه‌نگی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت زۆر گرنگه‌
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ ده‌شلێت: له‌ میانه‌ی گفتوگۆكانی نێوان په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆكی حكومه‌ت هەندێك فراكسیۆن هەندێك قسەی توندیان كرد، لە جارەكانی داهاتوو ئەم جۆرە قسانەش نامێنن، بە تایبەتیش ئەگەر حكوومەت لە راپۆرتەكانی بە شێوەیەكی شەفاف بەردەوام بێت“.
محەمەد ڕەووف گوتیشی: ”کاک مه‌سروور بارزانی سەركەوتوو بوو له‌ راپۆرته‌که‌یدا و مۆفه‌ق بوو له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان و زۆر باش خۆی کۆنترۆڵ کرد و وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی جوانی بەكار هێنا“.

Back to top button