هەولێر و بەغدا لە بارەی پرسی شنگال رێککەوتن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایانکرد گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند رێککەوتنی هەولێر و بەغدای راگەیاند.
ئەحمەد مەلا تەڵال گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند کە لەبارەی پرسی شنگال رێککەوتن بەمەش لەسەر ئاستی کارگێڕی و ئەمنیی کۆتایی بە دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکان دەهێنرێت.
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە کە رێککەوتنەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و رێگە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و گەڕانەوەی تەواوەتیی خەڵکەکەی خۆشدەکات.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ دەڵێت، “ئەوەی ئەوانی دیکە شکستیان تێدا هێنا، ئەم حکومەتە لە رێگەی چاندنی متمانەی هاوبەش و پێشکەشکردنی نیازپاکی تێیدا بە پشتبەستن بە سیاسەتێکی پۆڵایین سەرکەوتوو بوو بەرەوە گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە بۆ شنگال و گەڕانەوەی هەموو خەڵکەکەی بۆ ماڵەکانیان.”