سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

 

 

 

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال تاوتوێ كرا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێككەوتنە گرنگە دەربڕی و جەختیشیان لەوە كردەوە كە ڕێككەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی متمانەی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

………………………………

 

Back to top button