ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا لە شنگال دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێرلە بارەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال کە بەپێی مادەی 140 رێکەوتنی لە سەر کراوە ، وا بریارە هەفتەی داهاتوو بڕیارەکان بچنە بواری جێبەجێکردن ، ئەو بڕیارەش ئێزدییەکانی خۆشحاڵ کردووە وەک گرینگیدانی حکومەتی هەرێم بە شنگال .

لەمبارەوە سەیدۆ چەتۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : ئەو رێکەوتنەی بەغدا و هەرێم لە سەر دووخاڵی سەرەکی جەختی لە سەر کراوەتەوە ، دەبێت حەشدی شەعبی لە شنگال بچێتە دەرەوە و دابین کردنی  ئاسایشی و ئارامی ناوچە بکەوێتەوە دەست هیزەکانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە .

وەک چەتۆ ئاماژەی پێداوە هەفتەی داهاتوو ئەم رێکەوتنە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و ئەمریکاش چاوەدێری جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە دەبێت

Back to top button