پۆلیسی هه‌ولێر كه‌سێكی مه‌ترسیدارمان له هه‌ولێر ده‌ستگیركرد
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌مڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكیان راگه‌یاند، كه تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن، بێزاركردنی هاووڵاتیان، بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر، شه‌ڕفرۆشتن و سته‌مكردن له هاووڵاتیانی دراوه‌ته پاڵ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه توانیویاننه تۆمه‌تبارێك به ناوی (س.ر.ح) ده‌ستگیر بكه‌ن و به كه‌سێكی “مه‌ترسیدار” وه‌سفیكردووه.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یێندراوكه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و كه‌سه به گوێره‌ی ماددەكانی (456) و (432) و (405/31) لە یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969) فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو و چوار سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرابوون.
هه‌روه‌ها روونیكردۆته‌ووه، لە كاتی دەستگیركردنیدا لە شوێنی حەوانەوەی، دەست بەسەر ()152 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، (421) گرام جامایكا، (35) گرام حەشیش، (78) پارچە حەبی ترامادۆڵ، (6) چەكی جۆری كڵاشینكۆف، (7) نارنجۆك، (2) ئۆتۆمبێلی جۆری كیا كادێنزا و نیسان سەنییەكی ژمارە ستاختەیـدا گیرا و پۆلیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا تۆمه‌تباره‌كه دانی ناوه به تاوانه‌كانیدا و په‌ڕاوی راپێچی دادگا ده‌كرێت.