وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ گرتەڤیدیۆیەك دەكات و ڕێكاری یاسایی دەگرێتەبەر
دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاو کرایەوە کە تێدا دەردەکەوێت دووکەس بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر دەرمانخانەیەک و لە دوو کەس دەدەن وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بارەی روودەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندووو کە لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون لەم رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر
دەقی روونکردنەوەکە
وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ گرتەڤیدیۆیەك دەكات و ڕێكاری یاسایی دەگرێتەبەر …
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون لەم رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر، لێرەوە جارێكی تر جەخت دەكەینەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەكان لە كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و ڕووداوانە، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین بە گیانێكی مرۆڤدوستانە مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا تەندروستیەكان بكەن.
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
١٥-١٠-٢٠٢٠