پەرلەمانی عێراق ئەنجامی دابەشکردنی کورسی ١٦ پارێزگای پەسەند کرد
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی دابەشکردنی کورسیەکانی پەرلەمان کۆبووەوە، دەنگ لەبارەی دیاری کردنی بازنەی ١٦ پارێزگا دراو، بڕیاریشە رۆژی دووشەممە دەنگ لە بارەی پارێزگاکانی کەرکووک و موسل بدرێت.
بەپێی جۆری دابەشکردنی کورسیەکان ههر بازنهیهك له سێ كورسی كهمتر و له پێنج كورسی زیاتری نابێت و ١٦ پارێزگق دەبەشکردنی کورسی بۆ ئەنجامدراوەو تەنها دوو پارێزگا ماون ئەمەش بههۆی ناكۆكی لایهنهكان و پێداگری بهشێكی سونهكان و توركمانهوه پهسهندكردنی بازنهكاین ههڵبژاردن له نهینهوا و كهركوك بۆ رۆژی دووشهممه دواخرا.
وابڕیاره رۆژی شهشی حوزهیرانی ساڵی داهاتوو ههڵبژاردنی پێشوهختهی پهرلهمانی عیراق بهڕێوهبچێت.
بهگوێرهی یاسای ههڵبژاردن 44 كورسی سێ پارێزگای ههولێر، سلێمانی و دهۆك بهسهر 12 بازنهدا دابهشكراوه، به جۆرێك ههولێر 15 كورسی و چوار بازنه و سلێمانی 18 كورسی و 5 بازنه و دهۆكیش 11 كورسی و سێ بازنه دهبێت.
بازنهكان بهم جۆره: پارێزگای هەولێر:
بەپێی ئەو دابەشکارییە، هەولێر کە 15 کورسی پەرلەمانی عێراقی هەیە، بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردنی دابەش دەکرێت بەمشێوەیە:
بازنەی یەکەم: 4 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: سۆران، مێرگەسور، رواندز، چۆمان، شەقڵاوە
بازنەی دوەم: 4 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: دەشتی هەولێر، کۆیە، خەبات
بازنەی سێیەم: 3 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: بەشی رۆژئاوای قەزای ناوەندی هەولێر
بازنەی چوارەم: 4 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: بەشی رۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی هەولێر
پارێزگای سلێمانی:
پارێزگای سلێمانی 18 کورسی پەرلەمانی هەیە دابەش دەکرێت بۆ پێنج بازنەی هەڵبژاردنی بەپێی ژمارەی کورسی کۆتای ژنان بەمشێوەیە:
بازنەی یەکەم: 4 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: باکوری قەزای ناوەندی سلێمانی، شارباژێر، ماوەت
بازنەی دوەم: 3 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: باشوری قەزای ناوەندی سلێمانی، قەرەداغ
بازنەی سێیەم: 3 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزور، پێنجوێن
بازنەی چوارەم:4 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: پشدەر، رانیە، دوکان
بازنەی پێنجەم: 4 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: کەلار، دەربەندیخان، کفری، چەمچەماڵ، بەشێک لە خانەقین
پارێزگای دهۆک
پارێزگای دهۆک 11 کورسی هەیە، بەپێی ژمارەی کورسی کۆتای ژنان کە سێ کورسییە دابەش دەکرێت بۆ سێ بازنەی هەڵبژاردن، بەمشێوەیە:
بازنەی یەکەم: 4 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: دهۆک، ئامێدی
بازنەی دوەم: 3 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: زاخۆ، سیمێل
بازنەی سێیەم: 4 کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: ئاکرێ، بەردەڕەش، شێخان.