پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سەر کردنەوەی ناوەندێکی هاوبەش لە هەوڵێر رێککەوتن

 

لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دا هاتووە لە دوای کۆبوونەوەی وەزیری پێشمەرگە له‌گه‌ڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ‌عێراق و سووریا  گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی لە سەرەتای مانگی داهاتووە ناوەندێکی هاوبەشی سەربازی لە هەولێر بکرێتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا هەان ناوەند لە بەغدا برکرێتەوە .

 

ئه‌مڕۆ 28ی 10ی 2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمان كۆبووەوه و لە دوای تاوتوێی دۆخی ناوخۆیی و دەرەوەیی  بواری سەربازی بڕیاری کردنەوەی ئەو ناوەندە هاوبەشە سەربازییە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق دراوە و ئامانجیش لێکنزیکبوونەوەی زیاری وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراقە بۆ کۆنتڕۆلی دۆخە نەخوازراوەکان

Back to top button