سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ مه‌لا به‌ختیار : كه‌سێك ئه‌وه‌نده نه‌شاره‌زابێت چۆن جورئه‌تی باسكردنی ئاین و قورئانی هه‌یه
تۆفیق كەریم توێژەری ئیسلامی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی‌و بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك وەڵامی وتەكانی مەلابەختیاری دایەوە سەبارەت بەبۆچوونی لەسەرتاوان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسلێمانی ناوەندی ڕۆشنگەری چاو‌دێر پێنجەیەمین كۆنفرانسی پلانفۆڕمی دابڕان و سێیەمینی فیمێنیزمی ڕۆشنگەری ئەنجامدرا ، لەمیانەی كۆنفرانسەكەشدا مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد كەكاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
مه‌لا به‌ختیار له‌وتاره‌كه‌یدا له‌پلاتفۆرمی دابڕان وتی پێغه‌مبه‌ر پێغەمبەر وتویەتی هەرکەس کەسێک بکوژێت وەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی کوشتبێت.
تۆفیق كەریم ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی‌و بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی كۆمەڵی ئیسلامی وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت “بۆدەبێت نمونەی ئەم کەسانە ئامادەبن هەزاران لاپەڕە لەسەر ڕەوت وئایدیاکان بخوێننەوە، بەڵام ئامادەنەبن یەکجار بەوردی دراسەیەکی قورئان بکەن ،هەربۆئەوەی قسەی خودا و پێغەمبەر لەیەک جیابکەنەوە”.
تۆفیق رەحیم هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئایا کەسێک ئەوەندە ناشارەزابێت چۆن جورئەتی باسکردنی ئاینی هەیە، بۆ لێی ناگەڕێت بۆخەڵکە شارەزاکە؟ ئەم جۆرهەڵانە بۆکەسانێک ناشێت خۆیان بەرۆشنبیروشارەزا بزانن.