ئێران : دۆناڵد تره‌مپ بكوژی حاجی قاسم سوله‌یمانی-یه‌

حسێن ئه‌میرعه‌بدولهه‌یان، یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران رایگه‌یاند، ئێران پێی وایه‌ دوناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ی ه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكوژی حاجی قاسم سوله‌یمانییه‌،ئه‌مه‌ش لای گه‌لی ئێران تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران گوتی، هه‌ندێك له‌ دیبلۆماسییه‌كان پێشنییاریان ئه‌وه‌یان كرد گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستی ئێران و ویلایه‌ته‌ی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دا بكرێت، به‌ڵام گه‌مژه‌یی تره‌مپ به‌ تیرۆركردنی حاجی قاسم سوله‌یمانی، هیچ متمانه‌یه‌كی نه‌هێشت.

هه‌روه‌ها حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان گوتیشی، گه‌یشتنی جۆ بایدن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ ناگه‌ێنێ كه‌ دۆخه‌كه‌ باش ده‌بێت و هه‌موو سزاكان هه‌ڵده‌گیرێن، چونكه‌ سیاسەتی ئه‌مریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندا نییه‌.

سەرچاوە / رأی الیوم

Back to top button