له‌ هه‌ولێر چەند کۆگایەکی دەرمان داخران

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كان بەشی چاودێری بازاری بەرێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان و نوێنەری لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە هەڵمەتێکدا بەدواداچوونی بۆ چەند کۆگایەکی دەرمان و دەرمانخانەیەکی لە شاری هەولێر کرد.

به‌ پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا له‌  لە رێکەوتی ٤/١١/٢٠٢٠ و بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان بڕیار درا دوو کۆگای دەرمان لە شاری ھەولێر دابخرێن.

هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ داوا لە کۆگای دەرمان و دەرمانخانەکان دەکەین خۆیان بە دوور بگرن لە مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی و بێ مۆلەت، چونکە رێکاری یاسایی توند دەگیرێتەبەر بەرانبەر ئەو شوێنانەی مامەڵە بە دەرمانی ساختە و قاچاخ دەکەن.

Back to top button