سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەرسەلان باییز دەکات

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسەو هاخەمی خۆی ئاراستەی ئه‌رسه‌لان باییز، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  دەکات بە بۆنەی کۆچی دوایی  خوالێخۆشبوو حاجی ئیبراهیم باییزى برایان

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانی خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سێبوورى هه‌مووان بداته‌وه‌.

هاوکات  لاى خۆیه‌وە ئه‌رسه‌لان باییز سوپاسى په‌یوه‌ندى و هاو‌خه‌می سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد کە لەو کۆسپەدا هاوخەمی خۆی نیشان داوە

Back to top button