تره‌مپ له‌ جۆرجیا ساخته‌كاری نه‌بوایه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌م تۆمار ده‌كرد، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی ئاشكرا كردنی ساخته‌كاریه‌كان بن

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی حاكمی ویڵایه‌تی جۆرجیا رایگه‌یاند كه‌ جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان توانی له‌و ویڵایه‌ته‌ سه‌ركه‌و‌تن به ده‌ست بهێنێت، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و كاندیدی دۆڕاوی كۆماریه‌كان دۆنالد تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ساخته‌كاری گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆرجیا كراوه‌و ئاشكرای ده‌كات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ساخته‌كاری گه‌روه‌ ئاشكرا ده‌كه‌م كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆرجیا كراوه‌، و داواش لە لایەنگرانی دەکات، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئاشکراکردنی ساختەکارییەکان بکەن.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو ساختەکارییانە نەبن، من و پارتی کۆمارییەکان سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوای هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە، جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دووبارە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

Back to top button