ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیاری دورخسته‌وه‌ و قوباد تاله‌بانی و رێواز فایه‌قیشی سزادا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چەند پرسێك كراوه‌ کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی و هەروەها تاوتوێی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا و هەروەها لەگەڵ پارتی کردووە و بڕیاریانداوە کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بەردەوام بێت و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بڕیاری سڕكردنی مه‌ڵابه‌خیتار و قوباد تاله‌بانی و رێواز فایه‌قی ده‌ركرد.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ هۆی دوا كتێبی مه‌ڵابه‌ختیار به‌ ناوی له‌ بری بیره‌وه‌ری كه‌ تێیدا مێژووی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئاشكرا كردووه‌ بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ مه‌لا به‌ختیار جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی سڕ بكات.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ به‌ سزادانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی به‌شداری كردنیان له‌ كۆبوونه‌ویی سێ قۆلی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێرێكه‌ كۆتای هاتووه‌، هەرچەندە بەزۆرینەی دەنگ بریاریه‌كان پەسندکراون، بەڵام هێشتا ناکۆکی لەسەر ئەوە هەیە کە راگەیێندراو لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی و ئەو دوو بابەتە بڵاوبکرێتەوە یاخود نا.”

 

 

 

Back to top button