ئەمریکا وادەی بەخشینی عێراقی بۆ ھاوردەکردنی غاز لە ئێران درێژکردەوە
دوای ئهوهی ئهمریكا له چوارچێوهی سهپاندنی سزا بهسهر ئێران مامهلهكردنی لهگهڵ ئهو وڵاته له لایهن وڵاتانی جیهانی قهدهغهكرد، وه مۆلهتی دۆزینهوهی سهرچاوهی دیكهی بۆ پهیدا كردنی غاز و كارهبای به عێراقدا بهڵام تا ئێستا نهتوانراوه كه ئهو سهرچاوهیه بدۆزنهوهو چالاكی بكهن بۆیه ئهمریكا مۆڵهتی هاوردهكردنی غازی له ئێران درێژكردهوه.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا، بەخشینی عێراقی بۆ ھاوردەکردنی غاز لە ئێران درێژکردووەتەوە.
بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاندووە کە ئیدارەی ئەمریکا، بەخشینی عێراقی بۆ ھاوردەکردنی غاز لە ئێران بۆ ماوەی ٤٥ رۆژی دیکە درێژکردووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بڕیاری درێژکردنەوەی بەخشینی عێراقی بۆ ھاوردەکردنی غاز لە ئێران خستووەتە بەردەم ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە بدات بەر لەوەی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەست بەکار بێت.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئیدارەی ئەمریکا، پرسی بەخشینی عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران و داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا وەک فشارێک بەکارھێناوە بۆ ئەوەی سەرۆکی وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ناچار بکات، کەمتر پشت بە ئێران ببەستێت و جگە لەوەیش میلیشیاکانی سەربە ئێرانیش لە عێراق لاواز بکات.
دوایین جار کە ئەمریکا، عێراقی لە ھاوردەکردنی غاز لە ئێران بەخشیبوولە کۆتایی مانگی ئەیلوولی رابردوو بوو کە ماوەی بەخشینیەکەی بۆ ٦٠ رۆژ درێژکردبوویەوە کە لە کۆتایی ئەم مانگە ئەو مۆڵەتە کۆتایی دێت، بەڵام ئەم بەخشینە نوێیەش ئەگەر لە لایەن ئیدارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەسەندی بکرێت، ئەوا تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو، بەردەوام دەبێت.