پێشبینی شەڕی ناوخۆیی و داڕمانی ئابووری عێراق دەکرێت

 

دۆخی ئابووری سیاسیی عێراق لەئیستادا لە لایەن چەندین ژووری تایبەتی لیکۆڵینەوە خراوەتە ژێر چاوەدێری و پێشبینی داڕمان و شەڕی ناوخۆیی عێراق هاتۆتە بەر باس .

لەمبارەوە گۆڤاری (فۆڕین پۆڵیسی) لێكۆلینەوەیەكی چڕ و پڕی سەبارەت بە دۆخی ئابووری و سیاسیی عێراق دەستپێکردووەو بەشێک لە ئەنجامەکانی ئاشکرا کردووە .

وەک لە لیکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ، دوو لێکۆڵەری سەرەکی کە پێشتر سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەمریکی بوون پێشبینی شەڕی ناوخۆیی عێراقیان کردووە لە دوای هەرەس هێنانی ئابووری ئەو وڵاتە .

لە بەشێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکەدا پێشبینی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان کراوە و سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش پێیان وایە دەبێت هەرێمی کوردستان سەرچاوەی داهاتەکانی هەمەچەشنە بێت و دەستیش بە سەر کەرکوک دا بگرێتەوە ، بەڵام تورکیا ڕێگر دەبێت و ئەگەری شەڕی سەربازی بەدوور نازانن

Back to top button