لە ترسی هێرشی لە ناکاوی ئەمریکا میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی ئەلبوکەمال بارەگاکانیان چۆلکرد

دوای ئەوەی میدیاکانی ئێران رایانگەیاند کە سەرچاوە هەوالگریەکانیان ئاشکرایانکردووە، کە جولەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەگەری گورز وەشاندنی لێدەکرێت میلیشاکانی ئێران لە سوریا بارەگاکانیان چۆلکرد.

بەپێی زانیاریەکانی میدیا عێراقیەکان میلیشیاکانی سەر بە ئێران سەرجەم بارەگاکانیان لە ناوچەی ئەلبوکەمالی نێوان عێراق و سوریایان چۆلکردووە.

هەروەها سەرچاوەی زانیاریەکانی میدیا عێراقیەکان راشیانگەیاندووە کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرەو قوڵای وڵاتی سوریا چوونەو و بەشێکیش لە هێزەکان بەرەو عێراق جولەیان پێکراوە.

Back to top button