ئەمریکا سزای بەسەر فالع فەیازی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاند

دوای ئەوەی ئەمریکا ژمارەیەک کۆمپانیاو کەرتی جیاواز و کەسایەتی ئێران و ئەو وڵاتانەی خستە لیستی سزاکانی کە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن، ئەمڕ فالع فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی خستە لیستی سزاکان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە کە فالع فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سزا داوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راشیگەیاندووە: “سزاکانی سەر فەیاز، بەهۆی رەخساندنی ئاسانکارییە بە مەبەستی جێبەجێکردنی کردەوەی تیرۆریستی و تاوانبارە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019″دا.

Back to top button