به‌رپرسێكی ئه‌مریكا: گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر جیهان ئه‌وه‌یه كۆنتڕۆلی چه‌كی ئه‌تۆمی به ده‌ستی دۆنالد تره‌مپه‌وه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی دۆنالد ترمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یتوانی بۆ خولی دووه‌م سه‌ربكه‌وێته‌وه، رایگه‌یاند كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبول ناكات و ساخه‌تكاری كراوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه بوه هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی هه‌لبكوتنه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا و وه‌زیرێكی پێشووی ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یێنێت گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر جیهان ئه‌وه‌یه كۆنتڕۆلی چه‌كی ئه‌تۆمی به ده‌ستی دۆنالد تره‌مپه‌وه‌یه.
ولیام بیری، وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریكا له لێدوانێكی میدیایدا رایگه‌یاندووه داوا لە جۆ بایدن، سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكه‌م بە زووترین كات ژمارەی نهێنی چەكە ئەتۆمییەكان لە دۆناڵد ترەمپ وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی چیتر نەتوانێت كۆنتڕۆڵی ئەو چەكانە بكات. چونكە مانەوەی ئەو چەكانە لای ترەمپ، كارێكی ترسناكه بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی.
هه‌روه‌ها وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریكا راشیگه‌یاندووه”سەرۆك دەسەڵاتی ئەوەی هەیە چەكە ئەتۆمییەكان كارا بكات و جەنگی ئەتۆمی دەست پێبكات بە بێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس و وەزارەتی بەرگری، ئەمەش زۆر ترسناكە بە تایبەت لەم قۆناغەدا كە ترەمپ لە تەواوبوونی دەسەڵاتەكەی نزیك دەبێتەوە”.