لە کەرکوکەوە داوای لێبوردن لە سەرۆک بارزانی دەکرێت و داوایەکیان هەیە ( ڤیدیۆ )

 

تکایە سەرۆک بارزانی لێمان ببورە ، ئێمە کوڕی تۆین و فریامان کەوە

نوێنەرێکی پیشەوەرانی بازاڕی حەسیرەکەی  کەرکوک لە لێدوانێکی میدیاییدا ، روو لە سەرۆک بارزانی دەکات و بە ناوی سەرجەم پیشەوەران داوای لێبوردن لە سەرۆک بارزانی دەکات .

هێمن عەلی گوتی : ئێمە هەڵە بووین بەرانبەر بە سەرۆک بارزانی ، ئەو باوکی ئێمەیە و دەبێت بەفریامان  بێت ، چونکە هەرجەنابیان قسەی دەڕوات .

هێمن عەلی لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشکاوانە دەڵێت : وا بەدەستی کورد لە لایەن عەرەبە وە دەردەکرێین ، ئەوەی خۆی بە خەمخۆری کەرکوک نیشان دەدات ئێستا دەمانفرۆشێت بەعەرەب .

ئیدارەی خۆسەپێنی کەرکوک تەنگی بە پیشەوەرانی کەرکوک هەڵچنیەوە و وەک ئەوەی رووبەڕووی داعش بێتەوە ، هێزی هێناوەتە سەریان و کۆنکرێتی لە بەردەم شوێنی پیشەوەران داناوە

Back to top button