سەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت نەخۆشخانەکانی هەرێم ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەری بەریندارەکانی ئەمڕۆی بەغدا ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بە راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە تویتێکدا وێرای ئاراستەکردنی پرسەو سەرەخۆشی بۆ کەس و کاری کوژراوەکانی ئەمڕۆی بەغدا ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕیبوو بۆ چارەسەری بریندارەکان .
هەربەم بۆنەوە لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەرگایان کراوەیە بۆ هەموو جۆرە یارمەتی و چارەسەڕێکی بریندارەکانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا
ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكاریەك پێویست بێت
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەغداد بكەن و چارەسەری پێویستیان بكەن.
هەر ئەمڕۆ ڕێزدار (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز (د. حسن التمیمی) وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ پێی ڕایگەیاند كەوا لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی)، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەر هاوكاریەكی پێویست و سەرجەم نەخۆشخانەكان ئامادەن بۆ پێشوازیكردنی برینداران و چارەسەركردنیان.
بەڕێز وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ وێڕای ڕێز و سڵاوی زۆر و سوپاسگوزاری بۆ جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەم هەڵوێستەی بە گرنگ و هەڵوێستێكی مرۆڤدۆستانە وەسف كرد.
وەزارەتی تەندروستی
21 كانونی دووەم 2021