سپۆتنیك: مستەفا کازمی له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتووه سه‌ربازگه‌یه‌ك بۆ سوپای توركیا له شنگال دروست بكرێت
دوای ئه‌وه‌ی خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا سه‌ردانی عێراقی كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وزیرانی عێراق كۆبووه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره تاوتوێكران و به پێی زانیاریه دزه پێكراوه‌كان توركیا هێزه‌كانی له نێو خاكی عێراق زیاد ده‌كات.
ماڵپەڕی سپۆتینگی عەرەبی له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه له دواهه‌مین سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ به‌غدا، مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە دروستکردنی سەربازیەگ بۆ سوپای تورکیا لەشنگال.
كردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌ك له شنگال له كاتێكدایه كه پێشتر هێزێكی توكیا به ره‌زامه‌ندی عێراق له سه‌ر چیایی به‌عشیقه و هێزێكی دیكه‌شی له سنوره‌كانی زاخۆ و جێگیر كراون، تا ئێستا ئاماده‌ی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان نین.