له شوێنی داستانی پردێ بهرزترين ئاڵاى كوردستان هەڵکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی٢ی٢٠٢١ لە مەراسیمێکی فراوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و خانەوادەی شەهیدان بەرزترین ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە پردێ لە شوێنی داستانی پردێ هەڵکرا.
لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ میلیشیاکانی حەشدی و هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی هێزە هەرێمییەکان لە پردێ پەلاماری هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا ئامانجیان پێشڕەوی بەرەو هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بوو، کە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بە فەرماندەیی و چاودێریی سەرۆک بارزانی بەرەنگاری ئەو هێزانە بوونەوە و هێزە عێراقییەکان شکستیان پێ هێندرا و ئەو قارەمانێتییە بە (داستانی پردێ) ناودێر کرا.
قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە لە داستانی پردێدا بووە گۆڕینی باڵانسی هێز و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.