چاودێرێكى سياسى : په‌كه‌كه گروپێكه به‌كارده‌هێنرێن له‌لايه‌ن ووڵاتانى دوژمنى دۆزى كورده‌وه
چاودێرێكى سياسيى ڕايدهگهينێت : ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌يكات بۆ تێكدانى ئارامى و ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستانه و، گروپێكه به‌كارده‌هێنرێن له‌لايه‌ن هه‌ر ووڵاتێكى دوژمنى دۆزى كورد بێت .
ئه‌حمه‌د گلى، چاودێرى سياسى به ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك)ـى ڕاگه‌ياند: “ئێستاش دهپرسين په‌كه‌كه ئيشى چيه له‌هه‌رێمى كوردستان كه هه‌رێمێكى ياسايى ده‌ستوورى دانپێنراوه، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌يكات بۆ تێكدانى ئارامى هه‌رێمى كوردستانه ، خۆدياره سنوورى چاڵاكى په‌كه‌كه كوردستانى باكووره نه‌ك كوردستانى باشوور، ئێمه‌ى خه‌لكى كوردستان به‌چاوى خۆمان ده‌بينين به‌هۆى په‌كه‌كه سه‌دان گوند له‌سنوورى كوردستان چۆڵبوونه و خه‌ڵكه‌كه‌ى ناتوانن بگه‌رێنه‌وه، چونكه سه‌رانه له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و منداڵان ده‌رفێنن، ئه‌م سياسهتهيان هه‌روا بووه ئێستا فراوانتربووه .“
ئه‌و چاودرێره سياسييه ده‌شلێت :” په‌كه‌كه نازانم واخۆى نيشانداوه كه به‌رگرى له كورد ده‌كات ئه‌ى بۆ ناچێت گوند و شاره‌كانى باكوورى كوردستان ئازاد بكات .
وه‌ك ئه‌حمه‌د گلى گوتيشى :“ تۆمه‌تباركردنى پارتى ديموكراتى كوردستان له لايه‌ن په‌كه‌كه لهرێگاى بهياننامهكانيانهوه له‌سه‌ر شه‌ڕى چياى گاره و هێرشى توركيا ڕاستييهك هه‌يه پارتى حيزبه ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موولايه‌ك ئاشكرايه په‌كه‌كه ده‌ستى دوژمنانى هه‌رێمى كوردستانى له‌پشته‌وه‌يه ئه‌گه‌ر نا هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تى فهرميى خۆى هه‌يه و پێكهاتووه له‌كۆى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌لايه‌كى تريش توركيا خۆيان ده‌لێن حكومه‌تى عێراق ئاگاداره له‌و هێرشانه‌مان .
ده‌شلێت :” په‌كه‌كه گروپێكه به‌كارده‌هێنرێن له‌لايه‌ن هه‌ر ووڵاتێكى دوژمنى دۆزى كورد بێت، ده‌ستى داگيرهكان ڕادهكێشتێت بۆ قووڵايى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك له شنگاڵ و سنوورى پارێزگاى دهۆك وا به چاوى خۆمان ده‌بينين ، ئه‌وه‌ش دياره به پيلانى دوژمنان كارده‌كات و بۆته سهرئێشهيهكى تووند له باشوورى كوردستان، به‌خۆشى بێت يان به‌شه‌ڕ ده‌بێت سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان چۆڵبكه‌ن و بگه‌رێنه‌وه بۆ سنوورى خۆيان له توركيا.