يهمهن : حوسیيەكان پەنابەران كۆمەڵكوژ دەكەن
ڕۆژی 7ی ئەم مانگه دەیان کۆچبەر لە یەمەن گیانیان لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی میلیشیاكانی حوسی لە بنکەی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران لە سەنعاى پايتهختى ئهو وڵاته چەند ئۆتۆمبێلێكى نەناسراوی تەقاندەوە، بەو هۆیە ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتەوە.
هیومان ڕایتس وۆچ ڕۆژی سێشەممە بهڵاويكردهوه :” نەخۆشخانەکانی سەنعا چارەسەری سووتانی سەدان کۆچبەری ڕزگاربوویان کرد، کە زۆرینەی ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە دۆخیان لەو بنکەیە، ئەوەش لە چوارچێوەیەكی ئەمنی ی قورسدا کە گەڕان بەدوای بریندارەکان بۆ دەزگا مرۆییەکانی تەگەرەی دروست کرد.”
ڕێكخراوی ناوبراو ڕاشیگەیاند:” حوسيیەكان دەبێت دەستبەجێ ڕێگە بە تیمە مرۆییەکان بدهن تاوهكو یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە پێویستیان بە یارمەتی پزیشکی یان یارمەتی دیکە هەیە ،
هیومان ڕایتس وۆچ ئهوهشى خستۆتهڕوو” كه گروپی شارەزای نێودەوڵەتی و هەرێمی یوئێن ” ی سەر بە ڕێکخراوی یوئێن دەبێت لە ڕووداوەکە بكۆڵنەوە.”